سەرۆكی زانكۆی سلێمانی مەترسی راگرتنی دەوامی زانكۆ ئاشكرا دەكات،

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی مەترسی راگرتنی دەوامی زانكۆ ئاشكرا دەكات و داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات رێگاچارەیەكی بەپەلە و گونجاو بۆ  كێشەكان بدۆزێتەوە ، چونكە ئەگەر دۆخەكە ماوەیەكی تر بەردەوامبێت ناچاردەبن خوێندنی ئەمساڵ لە زانكۆی سلێمانی رابگرن.
دكتۆر سەڵاحەدین سەعید ، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە میللەتی راگەیاند ئەوان بەردەوامدەبن لە بایكۆتكردنی دەوام و هەموو هەوڵێكیش دەدەن بۆ ئەوەی رۆڵەكانی ئەم میللەتە زەرەرمەند نەبن و بەردەوامبن لە پرۆسەی خوێندن بەو مەرجەی حكومەتیش هاوكار بێت و بەزوترین كات چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزێتەوە .
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی راشیگەیاند  هەموو لایەك دان بەوە دادەنێن كە قەیرانی دارایی ، هۆكارەكەی دابەزینی نرخی نەوتە، بەڵام لەهەموو ئەو وڵاتانەی كە قەیرانی دارایی لەم جۆرە روی تێكردون ، تەقەشوفات دەزگاكانی خوێندنی باڵای نەگرتۆتەوە ، چونكە مامۆستای زانكۆ پێویستبی بە بارێكی دەرونی و كۆمەڵایەتی ئارام هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت توێژینەوەی زانستی ئەنجامبدات ، مامۆستا گیرفانی بەتاڵبێت ناتوانی وانە بڵێتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا مامۆستای زانكۆ رەنگە نەتوانێت لەدەرەوەی زانكۆ كارێكی تر بكات و یاساش رێگەی پێنادات .
دكتۆر سەڵاحەدین سەعید ، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی مەترسی خۆی دەربری لەسەر راگرتنی خوێندن لە زانكۆ و لەو بارەیەوە رایگەیاند ، ئەگەر ماوەیەكیتر دۆخەكە بەردەوامبێت ، ناچارین خوێندنی ئەمساڵی زانكۆ رابگرین ، چونكە كێشەكە تەنها خوێندن نیە ، بەڵكو بەرێوەبردنی زانكۆشی گرتۆتەوە .ا


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک