رۆنی گوێز:-باشترین ڕێگه بۆ پاراستنی کێشی له‌ش سه‌ردێر 2/13/2016 11:11:00 م ته‌ندروستی , Tandrusty باشترین ڕێگه بۆ پاراستنی کێشی له‌ش ئه‌وه‌یه رێژه‌ی شه‌کر به‌هاوسه‌نگی رابگرین ، باشترین و ته‌ندروست ترین پێکهاته‌ش بۆ ئه‌م کاره به‌کارهێنانای رۆنی گوێزی هیندیه .گرنگ نیه چه‌ند هه‌وڵبه‌ین و وه‌رزش بکه‌ین ئه‌گه‌ر رێژه‌ی شه‌کر له‌له‌شمان ڕانه‌گرین ئه‌وا کێشه‌ی له‌ش زیاد ده‌کات ، باشترین رێگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام رێژه‌ی شه‌کری هاوسه‌نگ و چه‌وری سود به‌خش به‌له‌شمان ببه‌خشین ئه‌وه‌یه رۆنی گوێزی هیندی بخۆین .سوده‌کانی گوێزی هیندی بۆ دابه‌زاندنی کێش :•رێژه‌یه‌کی زۆر چه‌وری سودبه‌خشی تێدایه و ماوه‌یه‌کی زۆر به‌تێری ده‌مان هێڵیه‌ته‌وه و برسیمان نابێت ، هاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌کان ده‌پارێزێت .چۆنێتی به‌کارهێنان :به‌کارهێنانی زۆر ئاسانه ئه‌وه‌ی پێویسته 15 بۆ 20 خوله‌ک پێش هه‌موژه‌مه‌کان که‌وچکێکی چێشت رۆنی گوێزی هیندی ده‌خۆین ، وامان لێده‌کات زوتر تێربخۆین و ئاره‌زومان بۆ خواردن که‌مده‌بێته‌وه و بڕێکی که‌متر خواردن ده‌خۆین .سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێویسته ئاگامان له‌شێوازی ژیانمان و ژه‌مه خۆراکه‌که‌نمان بێت و ئه‌وچالاکیانه ئه‌نجامبده‌ین که‌کێش داده‌به‌زێنێت بۆ نمونه خه‌وتنی گونجاو و وه‌رزشکردن . بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک