هێزێكی حەشدی شەعبی لە نزیك هەولێر جێگیركرا

رەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی كۆمیتەی مەخموری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسایتی ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندوە: ئەو ھێزەی ھاتوونەتە سنوری مەخمور، بەئاگاداری وەزارەتی پێشمەرگە بووەو ٨٠%شیان سەر بە ھێزەكانی حەشدی شەعبین و ئاڵای سەوزو ئیمامی عەلیان بەرزكردۆتەوە.

 ئاشكراشیكرد ئەو ھێزەی حەشدی شەعبی كە رەوانەی مەخمور كراون، بەشداری لە رزگاركردنی ناوچەكانی سنوری پارێزگای نەینەوا دەكەن و دوای سەركەوتنی پرۆسەكە، سەرجەمیان لەفرۆكەخانەی سەربازیی گەیارە جێگیر دەكرێن.

 ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەسنوری مەخمور ئاماژەی بەوەشدا كە بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی دانراوە، ناوچەكانی باشورو رۆژئاوای مەخمور تا مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە تیرۆریستانی داعش پاكدەكرێنەوە، كە نزیكەی ٨٠ گوند دەبن.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک