بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت كە بڕیاریانداوە سبەینێ بایكۆت نەكەن و دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن،

 بەرێوەبەری گشتی كارەبای  سلێمانی رایدەگەیەنێت كە بڕیاریانداوە سبەینێ كارمەندانی كۆنترۆڵی كارەباو وێستگەكان و صیانەكان بایكۆت نەكەن و دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن، لەپێناو ئەوەی كە كوژاندنەوەی كارەبا روونەدات.
بەپێی هەواڵێكی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی  ،دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەیاننامەیەك لەلایەن نوێنەرانی ئەندازیاران و تەكنیكاران و فەرمانبەرانی سەرجەم سێكتەرەكانی بەرهەمهێنانی كۆنترۆڵ و و گواستنەوەی دابەشكردن كارەبا بڵاوكردەوە تیایدا چەند داواكارییەكیان خستەڕوو كە بەپێچەوانەی داواكارییەكانیانەوە رۆژی 14/2 بایكۆتی دەوام كردن بكەن ،كە ئەوەش دەبووە هۆی كوژاندنەوەی گشتی كارەبا.وەك بەدەمەوهاتنێكش بۆ ئەو داواكارییانە، ئەمرۆ 13/2 ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كرد لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و سەرجەم بەرێوەبەرو لێپرسراوی سێكتەرەكانی كارەبا كۆبۆوە.  پارێزگار دەستخۆشی لەسەرجەم كارمەندانی كارەبا كرد كە لەرابردوودا و لە ئێستاشدا پێشمەرگە ئاساو بەسەرماو گەرما ئەركەكانی خۆیان جێبەجێكردووەو هەروەك رۆڵ و كاریگەری كەرتی كارەبا و كارمەندانی كارەبای بەرزنرخاند لەخزمەتكردنی هاووڵاتیاندا، لەوبارەیەوە داواكارییەكانی بەداواكارییەكی رەوا زانی بەتایبەتی سەبارەت بەخشتەی نوێی مووچە كە نارەزایەتی زۆری كارمەندانی كارەبا لێكەوتووەتەوەو بەڵێنی پێدان كە هەوڵی جدی بدات بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا پێداچوونەوە بەمووچەی كارمەندانی كارەبا بكرێت.دواتر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن دووبارە سوپاسی كارمەندانی كارەبای كرد و هەروەك ئاشكرای كرد كە بڕیاریانداوە سبەینێ كارمەندانی كۆنترۆڵی كارەباو وێستگەكان و صیانەكان بایكۆت نەكەن و دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن، لەپێناو ئەوەی كە كوژاندنەوەی كارەبا روونەدات.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک