زانكۆی راپەڕین بڕیاردەدات لەپێناو بەرژەوەندی خوێندكاران دەست بە دەوامی ئاسایی دەكەنەوە

ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بڕیاردەدات لەپێناو بەرژەوەندی خوێندكاران لە ڕۆژی سێشەممە 1ی ئازارەوە دەست بە دەوامی ئاسایی دەكەنەوە و بایكۆتی دەشكێنن و قەرەبووی ئەو ماوەیەش دەكەنەوە كە بەهۆی بایكۆتدا لەدەستچووە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری زانكۆی راپەڕین، ئەمڕۆ یەكشەممە 28/2/2016  ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین لەكۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریانداوە لەسەر داواكاری خوێندكاران و لەپێناو بەرژەوەندی خوێندكاران و لەدەستنەچوونی ساڵێكی خوێندنیان لەرۆژی سێشەممەی داهاتووە 1/3/2016 لەسەر جەم فاكەڵتی و سكوڵ و بەشەكانی زانكۆ دەوامی فەرمی  دەست پێبكاتەوە. هەروەها ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ماوەیەی لە سایەی بایكۆتكردندا لەدەستچووە بڕیاردرا كەوا تا (2016/3/17) لەمیانی پشووی بەهارەدا خوێندن بەردەوام بێت و لەرۆژی (2016/3/18)ەوە پشووی بەهارە دەست پێبكات تا رۆژی (2016/3/25) واتە رۆژی (2016/3/26) دەوامی ئاسایی دەست پێدەكاتەوە.هاوكات ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین پشتگیری لەپڕۆژە پێشنیازكراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكات سەبارەت بە سیستەمی مووچەو دەشڵێن، ئەم بەیاننامەیە دوا بڕیار نییەو بەپێی قۆناغی داهاتوو گەر حكومەتی هەرێم داواكاری مامۆستایانی زانكۆ پشتگوێ بخات ئەوا هەڵوێست و بڕیاری تریان دەبێت.
بەهۆی دواكەوتنی موچەو سیستمی نوێی موچەو پاشەوكەت، نزیكەی مانگێكە بەشێكی زانكۆكانی هەرێم بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک