ئەو خزمەتگوزارييەش بەبۆنەی ساڵڕۆژی دروست بوونی فەيسبوکەوەيە، سهردێر 2/04/2016 05:49:00 م progarm تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک بەهۆی بوونی کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و ئاسانی لە بەکارهێنانی ـدا توانيويەتی بەشێوەيەکی بەرچاو بەکارهێنەرێکی زۆر بەلای خۆيدا رابکێشیت و ببێتە يەکەمين تۆڕی کۆمەڵايەتی لە سەرانسەری جيهاندا.فەيسبوک لە رێکەوتی ٤ / ٢ / ٢٠٠٤ لەسەر تۆڕی ئينتەرنێت کارا بوو بۆ کۆمەڵێک خوێندکار لەزانکۆی هارڤارد بەمەبەستی کارئاسانی لە دۆزينەوەو بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی پەيوەست بە خوێندنيانەوە، بەڵام دوای چەند ساڵێک زۆر بەخێرایی بەناو خەڵکی دا بڵاوبوويەوەو هەرای دروستکرد تا وای لێهات بووە تۆڕێکی جيهانیی و ئەمڕۆ پێنجشەممەش ١٢ ساڵی تێپەڕکرد و پێینايە ١٣ ساڵ کارکردنيانەوە. بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوبەرانی تەکنيکی تۆڕەکە لە رێگەی ژووری هەواڵيانەوە خزمەتگوزارييەکان بۆ بەکارهێنەرانيان بەناوی رۆژی هاوڕێيەتييەوە بڵاوکردەوە و کاراکرد.ئەو خزمەتگوزارييەش بەبۆنەی ساڵڕۆژی دروست بوونی فەيسبوکەوەيە، کارەکەشی ئەوەيە بەشیوەيەکی خێرا بەناو پڕۆفايلی بەکارهێنەردا دەڕوات و ئەو وێنانەی زۆترين لايکی بۆ هاتووە دەيانکاتە پارچە ڤيديۆيەک و پێشانت دەداتەوە دواتريش رێگەت پێدەدات لەلای هاوڕێکانت بڵاويانبکەيتەوە.بۆ چوونە ناو ئەو خزمەتگوزارييە و بينينی ڤيديۆيەکی تايبەت بە خۆت کليک لێرە بکەن....دواتر کە ئەو لينکەتان کردەوە راستەوخۆ ڤيديۆيەکت پێشان دەدات، ئەگەر بەدڵت بوو دەتوانی کليک لەسەر (Share) بکەی بۆ ئەوەی لەلای هاوڕێکانت بەدياربکەوێت. بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک