حزبوڵڵا، هێزێكی زۆر لەسنورەكانی عێراق – سعودیە بڵاوە پێدەكات سهردێر 2/13/2016 08:51:00 م عیراقی دوای ئەوەی سعودیە ئامادەی خۆی پیشاندا بۆناردنی هێزی زەمینی بۆ ناو خاكی سوریا و ئەمەش كاردانەوەی زیاتری لێكەوتەوە لەوانەش هۆشداریی عەبادی لەناردنی كە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر ، هەروەها كەتیبەكانی حزبوڵڵای عیراق هێزی لە سنوری پارێزگای موسەنا لەسنوری نێوان عیراق – سعودیە بڵاوە پێكردوە .رۆژنامەی قودسی عەرەبی لەراپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوە، بەدەیان ئۆتۆمبێلی جۆری پیك ئاب، كەهیچ رەقەمێكیان لەسەر نیە، لەناوچەی محازیەی سەربە پارێزگای موسەنا ، لەسنوری نێوان عیراق – سعودیە جێگیركراون .رۆژنامەكە راشیگەیاندووە ، ئەو چەكدارانە سەر بە كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراقن و تەنانەت زریپۆش و كاتیوشاو چەند جۆرە چەكێكی تریان پێیە و تەواوی سنوری ناوچەكەیان تەنیوە .پێشتر كەتیبەكانی حزبوڵڵا هۆشداریان لەهەر بەشداریەكی سوپای سعودیە لەناو خاكی سوریا و عیراق دابوو، بەشێوەیەك دۆزەخیان بۆ دروست دەكەن .سەرچاوەیەكی ئەمنی لە سنوری پارێزگای موسەنا رایگەیاندوە، پێدەچێت ئەو هێزانە لەسەر رەزامەندی حكومەتی عێراق هاتبن . بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک