به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌كاتی ته‌واوبوونی
ده‌وامی خوێندندا مه‌نهه‌جی خوێندن ته‌واو نه‌كرابوو ئه‌وه پشوه‌كانی
هاوین و نه‌ورۆز به‌كارده‌هێنین بۆ ته‌واوكردنی خوێندن.
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە پێگەی فەرمی
یەکێتی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی خوێندن له‌سنوه‌ری په‌روه‌رده‌ی
شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری دواكه‌وتوه به‌هۆی
مانگرتنی مامۆستایانه‌وه به‌ڵام ناتوانین بڵێین خوێندن له‌و سنورانه راده‌گیرێت
و په‌ك ده‌خرێت.
وتیشی: مه‌نهه‌جی خوێندن به‌شێكی باشی ته‌واوكراوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌تا كاتی
ته‌واو بوونی ده‌وامی خوێندن مه‌نهه‌ج ته‌واو نه‌كرێت پشوه‌كانی
هاوین و به‌هار به‌كارده‌هێنین بۆ ته‌واوكردنی مه‌نهه‌جی خوێندن.
هه‌ر له‌باره‌ی #تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیشه‌وه مامۆستا دڵشاد وتی:
18-2-2016 كه‌ده‌كاته رۆژی پێنج شه‌ممه وه‌ك هه‌موو ساڵێك تاقی كردنه‌وه‌ی
ده‌ره‌كی ئه‌نجام ده‌درێت و 47 هۆڵی تاقی كردنه‌وه‌ش بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ئامادده كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌له‌ئێستادا #رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌دده‌نی له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی
هه‌نوكه‌یی بدۆزنه‌وه‌و ده‌وام ئاسایی بكرێته‌وه.

کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک