ئافرەتانی کوردستان خۆتان لە هەندیک بەرنامەی جاوانکاری بپاریزن وەئاگاداری instagram بن؟!

لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لە زۆر كاتدا بەهۆی كێشە خێزانیەكانەوە چەندین كەس دەبنە قوربانی دەستی كەسی نەفس نزم , ئەمەش یان بە هۆی وێنە یان ڤیدیۆ یەكە . زۆر جار ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بۆ مەبەستی خراپ بەكاردەهێنرێن بێ ئاگاداری خاوەنەكەی . Instagram یەكێكە لە ئەپلیكەشنە هەرە بە ناوبانگەكان كە بەكارهێنەرێكی زۆری هەیە . كە تێیایدا دەتوانی ئەكاونتەكەت بكەیتە تایبەتی Private Account ئەمەش واتای هەر كەسێك بیەوێت وێنە و ڤیدیۆكانت ببینێ دەبێت داواكاری Request بنێرێت بۆ ئەوەی تۆ رەزامەندی دەرببری . تا ئێرە هەموو شتێك ئاساییە ! .

بەلام ئەوەی جێگای ئاماژە پێدانە بریتییە لەوەی چی دەكەیت گەر وێنە تایبەتەكانت لە سێرچی گۆگڵ ببینی ؟
ئەمە كێشەیەكە ئێستا دووچاری زۆر كەس بۆتەوە ,هۆكارەكەش بە پێی بەشی پشت گیری Instagram بریتییە لە زۆربەی ئەو پێوەكراو یان ئەو پرۆگرام و ماڵپەرانەی پەیوەندیان بە Instagram ەوە هەیە كە پێیان دەڵێن Third-party sites .
بۆ نموونە تۆ ئەپێك ( پرۆگرام ) ێك لە موبایلەكەت بەكاردێنی بۆ جوانكردنی یان زیادكردنی فلتەر , یان دروستكردنی گەلێری . بۆ ئەمانە تۆ یان ئەپلیكەیشن یان مالپەر بەكاردێنی ئەمانەی خوارەوە لیستی چەند پرۆگرامێكن :
Webstagram / dm.stagram / search.stagram
INK361
Gramfeed
Instagreat
InstaGallery
InstaDesk
InstaView
Populagram
Flipboard
InstaMap
Statigram
Followgram
Cityowls
ئەمانەی سەرەوە هەندێكن كە مالپەری Instagram ئاماژەی پێداوە . ئەم پرۆگرامانە API ی Instagram بەكاردێنن كە هیچ پەیوەندیكان نییە بە Instagram ەوە بە شێوەی راستەوخۆ . ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی وێنەكانت لەو ماڵپەرانە پیشان بدرێت وە Google یش لەوێوە دەیبات . ئەمەی خوارەوە نموونەیەكە لەسەر Instagram ی هاورێیەك :

هەر وە دیارە , ئەمە بۆ پرۆفایلی كور تا رادەیەك بێ كێشەیە بەلام بۆ ئەو كچانەی كە وێنەی خۆیان لەسەر پرۆفایلەكانیان دادەنێن ئەمە هەندێ جار كێشەیە بۆ ئەوان . وە ئەوەی لە Google بە دیار دەكەوێ تەنها وێنەی پرۆفایلە .
ئەمەش ئەو ماڵپەرەی كە وێنەكە دەخاتە Google ەوە .

١- سەرەتا برۆ ناو ئینستاگرامەكەتەوە لە رێگەی یەكێك لە براوسەرەكان ( google chrome , FireFox ) . كلیك لێرە بكە بۆ چونە ناو ماڵپەری Instagram .
٢- كلیك لێرە بكە بۆ سرینەوەی هەموو ئەو پێوەكراو و App انەی كە ئێمە داماناون . ئەم شێوەیە دێت .

دوای ئەوەی كلیك لە " REVOKE ACCESS " دەكەیت پەیامێك دێت , تۆ " Yes " دابگرە .
تیبێنی : هەر چەند دانە بێت كێشە نییە هەر هەمووی لاببە . وە وێنەكان لە سێرڤی گۆگڵ دەمێننەوە بۆ ماوەیەك تا گۆگڵ re–index دەكاتەوە وێنەكان دەمێنن , لەوانەیە بۆ هەفتەیەك یان زیاتر , ئەمەش بە پێی جۆری Appو مالپەرەكە دەگۆرێت . هەروەك لە بەشی پشتگیری مالپەری Instagram دەڵێت هەندێجار گەر پێویستی كرد دەبێ پەیوەندی بكەی بە Appەكە یان مالپەرەكە .
پاشكۆ :
كێشەكە لە بەشی پشتگیری مالپەری Instagram .
ئامادەكردنی : هەڵكەوت مەهدی

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک