فەیسبوك :-خزمەتگوزاریەكی نوێی بۆ بەشی هۆم پرۆفایلی زیادكرد،

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەردەوامە لە گۆڕانكاریەكانی و 

ئەمجارەیان خزمەتگوزاریەكی نوێی بۆ بەشی هۆم پرۆفایلی بەكارهێنەرانی 

زیادكرد كە لەكاتی پۆست و بڵاوكراوەكاندا بەدی دەكرێت .


بەپێی خزمەتگوزاریە نوێیەكە هەر بەكارهێنەرێك لە بەشی پۆستكردن 

كاتێك دەیانەوێت بابەتێك پۆست بكەن ئەوا بەشی پۆستی بۆ بەرزدەكرێتەوەو 

تایبەتمەندی پێ دەدرێت .


هەر بەكارهێنەرێك پۆستێك دابەزێنێت ئەوا بە شێوەیەكی خۆكارانە ئەو بەشە

 سپی دەبێت و دەوروبەرەكەشی ڵێڵ ئەبێت و فەیسبوكیش

 رایگەیاندووە ئەو تایبەتمەندیە بۆ ئەوە هەر بەكارهێنەرێك لەكاتی

 پۆست كردنیدا بە بابەتەكانیتر سەرقاڵ نەبێت و ئاگاداری پۆستكردنەكەی خۆی بێت .


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک