زەنگنیوز
مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی سێ كەسیان دەستگیركردووە بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی.
هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراودا كە وێنەیەكی بۆ زەنگنیوز نێردراوە ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان لە دەرچونێكی مەیدانیدا توانیان 3 تۆمەتبار دەستگیربكەن كە سەرقاڵی ڕاوی باڵندەیی كێوی بوون.
باسی لەوەش كردووە، هاوكات توانیویانە دەست بگرن بەسەر یەك چەكی جۆری تاپڕو 10 فیشەكی تاپڕو یەك باڵندە لە جۆری پۆڕ.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم تۆمەتباران خۆیان و كەرەسەكانیان ڕادەستی یاسا كران.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک