یەکێک لە ئۆتۆمبیلە فریاکەوتنەکانی نەخۆشخانەکەمان لەکاتی گەیاندنی نەخۆشێک بۆ شاری سلێمانی، لەسەر رێگای عەربەت –سلێمانی وەرگەڕا

نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان لە پەڕەی تایبەتی نەخۆشخانەکە لە فەیسبوک رایگەیاند '' یەکێک لە ئۆتۆمبیلە فریاکەوتنەکانی نەخۆشخانەکەمان لەکاتی گەیاندنی نەخۆشێک بۆ شاری سلێمانی، لەسەر رێگای عەربەت –سلێمانی وەرگەڕا و بەهۆیەوە حەڵەتی گیان لەدەستدان و بریندار هەیە''.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هاوەڵی نەخۆشەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە و کارمەندی تەندروستی نیو ئۆتۆمبیلەکەش بریندارن.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە، باسی لەوەکردووە کە بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکەوە ئەو رووداوە روویداوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک