چیتر كارەبا لە كاتژمێر 12 بۆ 7ی بەیانی نابێت



زەنگ

كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی 26ی ئەم مانگەوە پێدانی كارەبا گۆڕانكاری بەسەردێت و مۆلیدەكان لە كاتژمێر 12ی شەو بۆ 7ی بەیانی كارەبا نادەنە هاوڵاتیان.

كارەبای لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم مۆلیدەكان دەكات لە لەمڕۆوە (26/11/2016)وە لە كاتژمێر 12 نیوەڕۆ تا 1ی شەو هەر كاتێك كاری نشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بەهاوڵاتیان بدەن و پێویستە كارپێكەری موەلیدەكانیان دوانەكەون لە پێدانی كارەبا.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە كاتژمێر لە 1ی شەو تا 7ی بەیانی كارەبا نەدەنە هاوڵاتیان، بەڵام لە 7ی بەیانی تا 8ی بەیانی پێویستە كارەبا بدەنە هاوڵاتیان، لە دوای ئەوەش لە 8ی بەیانیش تا 12ی نیوەڕۆ كارنەكەن.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک