لە شەڕی موسڵەوە زیاتر لە 62 هەزار كەس ئاوارە بوون



زەنگ

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی شەڕی موسڵ زیاتر لە 62 هەزار هاوڵاتی ئاوارە بوون.

لە ئامارێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە، ئاماژە بەوەكراوە، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی موسڵ 62 هەزار و 339 كەس لە موسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری ئاوارە بوون.

لە ئامارەكەدا باس لەوە كراوە، لە سەنتەری شاری موسڵ 3 هەزار و 700 كەس ئاوارەبوون، لەو ژمارەیەش 26 كەس بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی داعش كوژراون.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک