زهنگ
لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە (22) هەزار هاوبەشی نوێی كارەبا زیادیكردوە و بەگشتی ژمارەی هاوبەشانی كارەبا گەیشتۆتە (529) هەزار و (588) هاوبەشی كارەبا.
بەگوێرەی ئامارێكی بەشی فرۆشتی وزە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە 1/1/2016 تا 30/8/2016 لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی (22) هەزار و 889 هاوبەشی كارەبای زیادیكردوە و بەگشتی ژمارەی بەشداربوانی كارەبا لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین گەیشتۆتە زیاتر لە (529) هەزار و (447) بەشداربوی كارەبا.
ئەم زیادبونەی بەشداربوانی كارەبا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە لەوەرزی زستان نزیك دەبینەوە و خواست لەسەر كارەبا زیادەكات و لە گەنجینەكانیشمان كەرەستەوپێداویستی یەدەگ زۆر كەم و هیچ جۆرە چاكسازییەك بۆ تۆڕەكانی كارەبا نەكراوە كە دەبوایە بكرایە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک