مامۆستایانی سلێمانی بڕیاری كۆتاییان دا



زەنگنیوز

مامۆستایانی شاری سلێمانی و دەوروبەری، بڕیاریاندا بەردەوام بن لە بایكۆت و نەچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ئەمڕۆ سێ شەممە، مامۆستایانی شاری سلێمانی و تەواوی ناوچەكانی دەوروبەری دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان كردەوە و بڕیاریاندا بەردەوام بن لە بایكۆت كردنی هۆڵەكانی خوێندن و نەچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

مامۆستایانی ناڕازی پارێزگای سلێمانی بە تێكڕای دەنگ بڕیاریاندا تا ئەو كاتەی داواكاریەكانیان جێبەجێ دەكرێت بەردەوام بن لە بایكۆتكردن.

ماوەی یەك مانگە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە، بەڵام تا ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زەنگی نوێی خوێندن لێنەدراوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک