كێشە لە نێوان گۆڕان و یەكێتی دروست دەبێت، دوای سێ پارێزگار، جێگرەكانیش دەبن بە دوو دانە



زەنگ

دوای ئەوەی 25ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەكان ئەنجامدرا، بەبێ ویستی خۆی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەن كە لەپشكی یەكێتی بوو لە پۆستەكەی دورخرایەوە.

ئەكرەم شەریف، كە جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو لە پشكی یەكێتی، دوای تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای سلێمانی لەسەر سەرۆكایەتی پێشوو، ئەمڕۆ دادگای كارگێڕی بڕیاری گەڕانەوەی ئەكرەم شەریفی دا.












ئەكرەم شەریف، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجومەن بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، دادگای كارگێڕی سلێمانی یاسایانە مامەڵەی لەگەڵ بابەتەكە كردووە و مافی بۆ من گەڕاندوەتەوە و بەپێی یاسا دەچمەوە سەر پۆستەكەی پێشووم.

گوتیشی: "دادگای كارگێڕی بەپێی یاسای پارێزگاكان لیژنەی بۆ بابەتە پێكهێنا، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، دواجار بەپێی یاسا بڕیاریدا من بۆ پۆستەكەم بگەڕێنێتەوە".

لە هەڵبژاردنەكانی 30ی نیسانی ساڵی 2014، هەر یەكە لە یەكێتی و گۆڕان نەیانتوانی نیوە زیاتری كورسیەكانی پارێزگای سلێمانی بە دەست بهێنن، لەبەر ئەوەی هەر لە سەرەتاوە كێشە لە نێوان ئەو دوو حزبە دروستبوو بۆ بەڕێوەبردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی.

دوای چەندین كۆبوونەوە لە ئەنجومەنی پارێزگار، دوای چەند مانگ لە هەڵبژاردنەكان دواتر بژاردەی دوو ساڵ بە دوو ساڵ پەسەند كراو بڕیاردرا ئەو دوو حزبە دوو ساڵ بە دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەببەن.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2014، لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و گۆڕان ڕێككەوتنیان لەسەر پۆستی سلێمانی و هەڵەبجە كرد، پۆستی پارێزگاری سلێمانی بە یەكێتی درا لە دوو ساڵی سەرەتا، كە ئاسۆ فەرەیدون بوو، پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ گۆڕان درا.

لە دوای دوو ساڵ، 25ی مانگی ئاب، لە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی ئاڵوگۆڕیان پێكراو دەستلەكاركێشانەوەی ئاسۆ فەرەیدون قەبوڵكرا، هەر یەكە لە هەڤاڵ ئەبوبەكر كە سەرۆكی ئەنجومەن بوو دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند و دواتر وەك پارێزگار هەڵبژێردرا، هەرچەند نەكرایە پارێزگار بەهۆی كێشەی یەكێتی و گۆڕان و دواتر پارتی.

لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەن كە ئەكرەم شەریف بوو، لە پۆستەكەی لادرا، بەڵام بەبێ ئەوەی خۆی دەستلەكاركێشانەوە بدات، دواتر سكاڵای تۆماركر و لە دوای چەندین دانیشتن، دادگای سلێمانی بڕیاریدا ئەكرەم شەریف بچێتەوە سەر پۆستەكەی پێشوو.


بە پێدانەوەی پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن بە ئەكرەم شەریف، كێشەی تر لە نێوان گۆڕان و یەكێتی دێتە ئاراوە، چونكە ئێستا پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن لە لایەن گۆڕانە و ئەنوەر تاهیر بەڕێوەی دەبات.




بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک