زەنگ
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئامارەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمیكردوە.
میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو لەم سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەكرە 25 هەزارو شەش نەخۆش تۆماركراوە، تەنها لە ساڵی 2015 دا دوو هەزارو 533 نەخۆش و لەمساڵیشدا تا ئێستا هەزارو 691 نەخۆش تۆماركراوە.
میران محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لە سەر ئاستی جیهان 400 ملیۆن كەس توشبوون بەم نەخۆشییەو لە 10 ساڵی داهاتوشدا بۆ 600 ملیۆن كەس بەرزدەبێتەوە، بە جۆرێك لە %8ی هاوڵاتیان توشی ئەو نەخۆشیە دەبن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک