زەنگ
لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی سۆپەرماركێتێكیان لە شاری سلێمانی داخست كە زیاتر لە هەزار پارچە كەلوپەل و خۆراكی ماوە بەسەرچووی تێدابووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی لیژنە تەندروستییەكانی سلێمانی، سەردانی ماركێتی ئەستێرەیان كردووە لە گەڕەكی زێڕینۆكی شاری سلێمانی، دواتر بەهۆی خراپی و ماوە بەسەرچووی بەشی هەرەزۆری خواردنەكانی سزادراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، زیاتر لە هەزار پارچە خۆراكی ماوە بەسەرچوی تێدابووە، لەوانەش ڕۆن، برنج ، ئارد، شیری مناڵ، خواردەمەنیە لە قتوو نراوەكان، چپس، چەرەسات، لیژنەكەش بڕیاری سزادان و داخستنی شوێنەكەی داوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک