سلێمانی، ھاوڵاتییەک خۆى كوشت


زەنگ

ئێوارەی دوێنێ شەممە، ھاوڵاتییەک لەباخەکەی خۆی لەناوچەی قەرەداغی سەر بە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیس و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت ڕوداوەکە خۆکوژی بوبێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، کوژراوەکە ناوی (ن، ع، ک)و تەمەنی ٣٨ ساڵەو لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیراوە کە کردەوەکەی پێئەنجامدراوە.

لە دوای ڕووداوەكەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک