زەنگ- تهندروستى سلێمانى
ئارامی جەستە هۆكارێكی سەرەكی ئارامی دەرونیشە، هەربۆیە خانمانی دوگیان پێویستە لەسەریان گرنگیەكی زۆر بە وەرزشكردنی هێواش بدەن، ئەوەش بەم شێوازەی خوارەوە:
- سێ مانگی یەكەم
ژنان لەم كاتەدا بەهۆی گۆڕانكاریە هۆرمۆنیەكانەوە هەست بە بێزاری و ناڕەحەتی زۆر دەكەن، بەڵام پزیشكان ئامۆژگارییان دەكەن كە لەو كاتەدا هەر وەك سەرەتا هەموو كارەكانی رۆژانەی خۆیان بە ئاسایی بكەن و وەرزش بكەن، بەڵام بەو مەرجەی كار و وەرزشی قورس ئەنجام نەدەن.
- سێ مانگی ناوەڕاست
لەم كاتەدا پێویستە لەسەر ژنی دوگیان وەرزشی ڕێكردن ئەنجامبدات و رۆژانە ماوەیەك بەپێ بڕوات.
- سێ مانگی كۆتایی
لەم كاتدا هەفتەی 2 یان 3 جار و بۆماوەی نیوكاتژمێر پێویستە بەپێ ڕێ بكات.
لە كۆتاییەكانی منداڵبووندا ژنی دوگیان بەپێی جۆری دوگیانیەكەی و راوێژی پزیشك گەر منداڵەكەی مەترسی لەسەر بوو یاخود نەیتوانی ئەوا لە ڕۆشتن دەوەستێت، بەڵام گەر توانایی هەبوو ئەوا هەر دەتوانێت ئەو وەرزشە ئەنجام بدات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک