كاره‌بای سلێمانی هاواری لێ‌ هەستاوە


زەنگ

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز، پشكی سلێمانی بۆ 354 مێگاوات كارەبا دابەزیووە.

لە ڕاگەیەندراوێكی كارەبای سلێمانی ئەوە هاتووە،بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز لە " دانە غاز" ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دابەزیوە بۆ هەزار و 688 مێگاوات بۆ هەموو كوردستان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی ئەو دابەزینە، ئێستا پشكی سلێمانی 354 مێگاوات كارەبایە، لە كاتێكدا سلێمانی هەر خۆی پێویستی بە هەزار و 400 میگاواتە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک