زەنگ
مامۆستایان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد.
بەمەبەستی داواكردنی مافە ڕەواكانیان، ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بە چین و توێژە جیاوازەكانەوە دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد و لە بەردەم بینای ڕۆژئاوا كۆبوونەوە.
مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی دەڵێن، بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتی و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن تا ئەو كاتەی حكومەت وەڵامی دەبێت و ئامادەش نین بەبێ جێبەجێ كردنی داواكاریەكانیان بایكۆت بشكێنن.
پێدەچێت چیتر توڕەی و خۆپیشاندانی مامۆستایان شێوازێكی تر بەخۆیەوە ببینێت و هەڵوێستیان جیاواز توندتر بكەن.




کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک