هاوردەكردنی ئاژەڵ قەدەغەكراوە و وەزیر بڕیاری كۆتایی دا



زەنگ

بە نوسراوێکی فەرمیی کە ژمارەی (٦٧٢٢)ی لەسەرە و لە ڕۆژی (یەک شەممە – ٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦) بە ئیمزای عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە دەرکراوە، ھەشت بڕیاری گرنگ سەبارەت بە ھاوردەی ئاژەڵی زیندوو و گۆشتی سوری تەندروست دەکراوە.

عەبدوستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەت بڕیاریداوە، هاوردەكردنی ئاژەڵ تەنها بۆ ئەو كەسانە ڕێگەپێدراوە كە خاوەنی پرۆژەی ئاژەڵن، دەشڵێت، هاوردەكردنی ئاژەڵ بۆ كۆمپانیاكانی تایبەت بە سەربڕینە.

بڕیارەکانیش بەمجۆرەن: 
یەکەم: مۆڵەتی ھاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ بەخێوکردن و قەڵەوکردن، تەنھا بەوانە دەدرێت کە خاوەنی پرۆژەی ئاژەڵن بۆ بەخێوکردن و قەڵەوکردن و پرۆژەکانیان مۆڵەتی ھەیە و مۆڵەتەکانیشیان نوێکرابێتەوە .
دووەم: مۆڵەتی ھاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ سەربڕین لە کوشتارگەکان تەنھا بەوانە دەدرێت کە خاوەن کۆمپانیای تایبەتن بە ھاوردەکردنی ئاژەڵ و شوێنی کەرنتینکردنی ئاژەڵەکانیان ھەیە لە کاتی گەیشتنی تا کۆتایی پرۆسەی سەربڕینیان لە سەبڕینخانە فەرمییەکان و بەو مەرجەی مەنەڤێستنی ھاوردن بە ناوی خاوەن مۆڵەت بێت و بە چاودێری و سەرپەرشتی بەشی سامانی ئاژەڵ و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێنرنەری پارێزگادا پرۆسەکە ئەنجامبدرێت .
سێھەم: پێدانی مۆڵەت بە پێی بڕگەی (١-٢)ی سەرەوە پێویستە ڕاپۆرتی وەجبەی پێشوو لەلایەن دواکار پێشکەش بکرێت .
چوارەم: 
ڕ – ژمارەی ئاژەڵی ھاوردەکراو بۆ بەخێوکردن و قەڵەوکردن یان سەربڕین بە پێی توانای شوێنی کەرەنتین کردن و بەخێوکردنیان دەبێت .
ب – کێشی ئاژەڵی ھاوردە و تەمەنیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێنەری پارێزگا دیاری دەکرێت و دەبێت سەرجەج ئاژەڵەکان پێناسیان ھەبێت .
پێنجەم: لەدوای کەرەنتینی ئاژەڵی ھاوردەکراو و گواستنەوەی بۆ ئەو پارێزگایەی کە مۆڵەتەکەی بۆ دراوە جارێکی دیکە ڕێگە نادرێت بگوازرێتەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە .
شەشەم: دەبێت ھاوردەکار پابەندبێت بە ماوەی دیاریکراو بۆ ھاوردەکردنەکە و بۆ ئەوانەی مۆڵەتیان پێشی ئەم بڕیارە وەرگرتووە و ئاژەڵیان لە وڵاتی سەرچاوە کڕیوە تەنیا ماوەی دوو مانگیان پێدەدرێت بەو مەرجەی پابەندبن بە ڕێنماییەکان و بەم بڕیارە .
حەوتەم: ئەگەر مۆڵەتپێدراو پابەندنەبوو بەم بڕیارە و بە یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە ھاوردەکردنی ئاژەڵ لەلایەن وەزارەتەوە دەخرێتە لیستی ڕەش و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە .
ھەشتەم: پاڵپشت بە مادەی (٦) لە سیستمی ڤێتێنەری ژمارە (٨٤) ی ساڵی (١٩٣٧) لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بکرێت کە لە ڕێگای کەرتی تایبەت شوێنی کەرەنتینی ئاژەڵان لە دەروازە نێودەوڵەتیەکان و فڕۆکەخانەکان دروست بکرێت بۆ کەرەنتین کردنی ئاژەڵی ھاوردە .
نۆیەم: لە ڕێکەوتی دەرچوونی ئەم بڕیارە و گشتاندنی بۆ فەرمانگەکانی وەزارەت و بڵاوکردنەوەی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن .

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک