زەنگ
كرێكارێكی كوردی خەڵكی شاری سنە، لە كاتی دامەزاندنی كامێرا لە بنكەی سەرەكی ئاگاهی شاری سنە، لە لایەن فەرماندەیەكی هێزە ئەمنییەكان تەقەی لیكرا و كوژرا.
بە پێی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات، لە چەند رۆژی رابردوو دا كرێكارێكی كوردی خەڵكی شاری سنە بە ناوی عەزیز یۆسفی، لە كاتی دامەزراندنی كامێرا لە بنكەی ئاگاهی شاری سنە لە گەڵ بەرپرسێكی ئەو ناوەندە دەمەقاڵەیان لێ پەیدا دەبێ و لە ئاكام دا ئەو بەرپرسە تەقە لەو كرێكارە كوردە دەكات و دەیكوژێت.
دوای ئەو رووداوە ئاگاهی شاری سنە بۆ داپۆشینی ئەو رووداوە بەرپرسەكە دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە بۆ بەشی دەروونی بۆ ئەوەی وا نیشان بدات كە ئەو بەرپرسە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە.
بە پێی سەرچاوەكە پرسەی ئەم كرێكارە كوردە لە كەشێكی توندی ئەمنیەی دا بەڕێوەچووە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک