زەنگ
میدیایی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی بە نیازە تا مانگی شوباتی ساڵی 2017 مووچە دابەش نه‌كات.
بەپێی هەواڵێكی میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان، وەزارەتی دارایی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكات و تا مانگی شوباتی ساڵی 2017 مووچەی فەرمانبەران دابەش ناكرێت.
ئاماژە بەوەش كرا، بۆ ئه‌مساڵ مووچەی مانگی 11 و 12ی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش ناكرێت، هه‌روه‌ها مووچەی مانگی 10 و 11 و 12ی وەزارەتەكانی تریش دابەش ناكرێت و پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، بەو پێیە بێت، مووچەی مانگی ئەیلول بۆ فەرمانبەران كۆتا مووچەی ساڵی 2016 دەبێت، تا مانگى 2ى ساڵى داهاتوو.
له ساڵی نوێشدا تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كارتی بایۆمه‌تری ده‌رده‌كه‌ن، مووچه‌ی هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌ش ناكرێت، واته تا مانگی 2ی ساڵی داهاتوو، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه وه‌رناگرن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، نه‌دان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه، ناڕه‌زایی توندی مووچه‌خۆرانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و تا ئێستاش نزیكه‌ی له‌سه‌دا 50ی مامۆستایانی هه‌رێم بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندیان كردوه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک