زەنگ
دوای ئەوەی درەنگای شەوی 22ی مانگ، لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە لایەن كەسێكی نەناسراو، مامۆستا و بانگخوازی شاری هەولێر تیرۆركرا، ئاسایش هەواڵێكی داوەتە كەسوكاری مامۆستا و پێی وتون، بكوژەكە لە كامێراكانەوە دەرچووە.
دیار گۆران، برای مامۆستا مەلا هۆشیار ئیسماعیل، كە شەوی 22ی ئەم مانگە لە بەردەم ماڵەكەی خۆی تیرۆركرا لە شاری هەولێر، ڕایگەیاندووە، لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە بانگكراوە و گرتەیەكی ڤیدیۆی نیشاندراوە كە لە كامێراكانی چاودێری وەرگیراوە و بكوژەكە ناسراوەتەوە.
ئەو برایەی مامۆستا هۆشیار باسی ئەوەشی كردووە، ئاسایشی هەولێر هەواڵی دڵخۆشكەریان بە ئێمە داوە و پێیان وتوین كە ڤیدیۆی سەرجەم كامێراكانی چاودێریمان لایە و بكوژەكەش دەركەوتووە.
وتوشیەتی "كامێرا چاودێریەكانی ماڵی مامۆستا كاری خۆیان كردووە و ئێستا لای ئاسایشی هەولێرن و ئەوكەسە دەرچووە كە تاوانەكەی ئەنجامداوە و ئاسایش دڵنیای كردوینەتەوە كە بەدروستی كاری لەسەر دەكات".
ڕاشيگه‌ياندووه، ئاسايش به‌ڵێنى داوه له ئاينده‌ى نزيكدا، بكه‌رانى ئه‌و كاره و ئه‌وانه‌شى ده‌ستيان تيابووه بۆ ته‌واوى هاوڵاتيان ئاشكراده‌كات.
دره‌نگاى شه‌وى 22ى ئه‌م مانگه، له شارى هه‌ولێر و له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا، دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى نه‌ناسراو ده‌چێته به‌رده‌م ماڵى مامۆستا هۆشيار ئيسماعيل و ته‌قه له ده‌رگا ده‌دات، دواى ئه‌وه‌ى مامۆستا ده‌چێت ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه، سێ فيشه‌ك به مامۆستاوه ده‌نرێت و سه‌رئه‌نجام ده‌كوژرێت، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، دڵته‌نگى ماته‌مى لاى هاوڵاتيان دروستكرد و له ته‌واوى ناوچه‌كانه‌وه ناڕه‌زايه‌تى و ئيدانه‌ى ئه‌و تيرۆركردنه كرا.

سەرچاوە، خەندان
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک