زەنگ
دوێنێ دوو شەممە، كرێكارێكی بە ڕەگەز ئێرانی لە كاتی كاركردن گیانی لە دەستدا، پۆلیسی هەلێریش دەستی بە لێكۆڵینەوەی كردووە.
هۆگر عەزیز، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، دوێنێ ئێوارە كاتژمێر 6 و 30 خولەكی شەو، پۆلیس ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕووداوێكی مردن لە (قەتەوی)، دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا كرێكارێك بە ڕەگەز ئێرانی گیانی لە دەستداوە.
هۆگر عەزیز ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كرێكارە ناوی محمود مورتەزا علی زادە-یە لە كاتی بەستنی جەمەلۆن لە باڵەخانەیەك پێی دەخلیسكێت و دەكەوێتە خوارەوە، بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک