ئەوانەی دار ئەبڕن دەستگیر دەكرێن


زەنگ

به‌هۆی داربڕین و ئاگركەوتنەوە، پۆلیسی دارستانی سلێمانی حەوت كەسی دەستگیركرد.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراودا كە وێنەیەكی بە زەنگد دراوە، ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، حەوت كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار و ئاگركەوتنەوە دەستگیركراون.

هێمن كەمەرخان ئەوەشی خستوەتەڕوو، یەك مشاری داربڕین و  چەند دارێك دەستیان بەسەرگیراوەو.

وتیشی "تۆمەتباران خۆیان و كەرەسەكانیان ڕادەستی یاساكراون بۆ لێپرسینەوە".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک