زەنگ
كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بەهۆی كەمبوونەوەی پەستانی غاز، كێشە لە پێدانی كارەبا دروستبوو، لە ئێستادا كێشەكە بەرەو چارەسەربوون دەڕوات و كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
كارەبای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە، ئاماژەی بەوە كردووە، بەهۆی كەمبوونەوەی پەستانی غاز لە لایەن دانە غازەوە شەوی ڕابردوو پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان كەمبووەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئێستا حاڵەتەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات، بەرهەم هێنانی كارەبا بەرەو دۆخی ئاسایی خۆی دەڕوات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک