زەنگ
بۆقسه‌کرن ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی بازرگانی و ئابوری شاری سلێمانی و کاری بازرگانان سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئابوری له کونسوڵ گه‌ری ئه‌مریکاله هه‌رێمی کوردستان کۆبۆوه.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاریان فدس گێراد به‌رپرسی به‌شی ئابوری له کونسوڵ گه‌ری ئه‌مریکا له هه‌رێم کۆبوینه‌وه تیایدا باس له کێشه بازرگانیه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد کرا.
سیروان محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌وکێشانه‌ی که له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ند دروستبووه گرفتیان بۆ کاری بازرگانان دروستکردووه و کاری بازرگانیان خراپترکردووه.
لای خۆیەوە به‌رپرسی ئابوری کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، به‌پێی توانا به‌دواداچون بۆ ته‌واوی ئه‌وکێشانه ده‌کرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان ده‌درێت تاکاری بازرگانی له‌کوردستاندا گرفتی بۆ دروست نه‌بێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک