سزاكانی ئێران بۆ 10 ساڵی تر درێژكرانەوە


زەنگ

سزاکانی سەر ئێران بۆ 10 ساڵی دیکە درێژکرانەوە، هەرچەندە پـرۆژە یاساکەی کۆنگرێس بۆ ئەم مەبەستە پەسەندی کردبوو لە لایەن سەرۆک ئۆباماوە مۆر نەکرا.

کۆشـکی سـپی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بەیانـنامەیەکی لەم بارەیەوە دەرکرد و تیایدا نووسیویەیتی درێژکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بوو بە یاسا بەبێ واژووی سەرۆک ئۆباما.

جەختی لەوەش كراوەتەوە، ئەم هەنگاوە کاریگەری بەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی نێوان کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ئێراندا نابێت.

مانگی ڕابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پـرۆژە یاساکەی پەسەندکرد و پاشان لە لایەن ئەنجومەنی سیناتیشەوە لە سەرەتای ئەم مانگە پەسەندکرا.

ئێران ناڕەزایی توندی بەرامبەر ئەم بڕیارەی ئەمەریکا دەربڕی و لە بەرامبەردا حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران فەرمانی بە ڕێکخراوی ناوکی وڵاتەکەی کرد دەستبکەن بە دروسـتکردنی بزوێنەر کە بە وزەی ناوکی کاربکات تاوەکو لە بواری گەواستنەوەی دەریایی بەکاریبهێنن.

کۆشـکی سـپی دەڵێت ئەم فەرمانەی ڕوحانی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە پـێشێل ناکات.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک