زەنگ
کەنەدا بەنیازە بۆ ساڵی داهاتوو 300 هەزار کۆچبەر و پەنابەر وەربگرێت و دەڵێت ئامانج لەم هەنگاوەی باشترکردنی دیموگرافی و ئابوری وڵاتەکەیە.
جۆن مەککاڵم، وەزیر کۆچبەری کەنەدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند، وەرگرتنی ژمارەی زۆری کۆچبەر و پەنابەر سیاسەتێـکی ڕاستە لە پـێناو قەرەبووکردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بە تەمەنەکان لە وڵاتەکەیدا، بۆیە وەرگرتنی کۆچبەری زیاتر بە قازانجی ئابوری وڵاتەکە دەکەوێتەوە.
ئەنجومەنی گەشەپـێدانی ئابوری وڵاتەکەی پـێشنیاری کردبوو لە ماوەی پـێنج ساڵی داهاتوو ساڵانە 450 هەزار کۆچبەر وەربگرن. جەختی لەوەش کرد لەم 300 هەزارەی بە نیازن وەریانبگرن زیاتر کۆچبەر دەبن لەوەی پەنابەر بن.
بەپـێی وەزارەتی کۆچبەری لە ساڵی داهاتوو تەنها 40 هەزار پەنابەر وەردەگرن، واتە 16 هەزار کەمتر بەراورد بە ساڵی 2016 ، بەڵام 84 هەزار کەس وەردەگرن لە چوارچێوەی یاسای کۆکردنەوەی خێزانە پەرتەوازبووەکان. هەروەها بەنیازن لەو 300 هەزار کۆچبەر و پەنابەرە مۆڵەتی کارکردن بە 172 هەزار کەسیان بدەن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک