ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی كاتى خۆپيشاندانى ديارى كرده‌وه‌



زەنگ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوە دەكات، لە ئەگەری هێشتنەوەی هەر ئەندام و مامۆستایەك لە زیندان، وەڵامی توندمان دەبێت.

لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بە زەند دراوە هاتووە، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە لە نزیكترین كاتدا دێینەوە سەرشەقام.

بەیاننامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی 
مامۆستایان و فەرمانبەران و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان و توێژەران و خاوەن
پێداویستییە تایبەتییەكان و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان.
سڵاوی تێكۆشان و خەباتی مەدەنی.
بەڕێزان ئەمڕۆ دوومانگ تێپەڕی بەسەر بایكۆت و خۆپیشاندانی مەدەنییانە و شارستانییانەی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەكان كە داواكارییەكانمان تەنها پێدانی مافەكانمانە لە بەرامبەر ئەركەكانمان و داواكاری هەنوكەیی و سەرەتایی قوت و بژێوی ماڵ و منداڵمانە.
بەڵام دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بە سیاسەتی گەندەڵی و برسیكردنی زۆرەملی بە جۆرەها شێواز هەوڵی داوە كۆتایی بە چالاكی و خۆپیشاندان بهێنێ لە ڕێگەی ( هەڕەشە و سووتاندنی ئۆتۆمبێل و دواجار گرتن و فشار خستەسەر چالاكوانانی خۆپیشاندان ).
بەڵام هیچ كام لەمانە كاریگەری لەسەرمان نابێت و زیاتر سوردەبین لەسەر مافە ڕەواكانمان و بە هیچ شێوەیەك سازش لە داواكارییەكانمان ناكەین.
لە ئەگەری هێشتنەوەی هەر چالاكوانێك لە زیندانەكان هەڵوێستی توندمان دەبێت و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش دڵنیا دەكەینەوە كە لە نزیكترین كات دا دێینەوە سەر شەقام و جەخت لە مافە ڕەواكانمان دەكەینەوە بە شێوازی شارستانی و مەدەنی.
سەركەوتووبێت ئیرادەی پۆڵاینی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەكان.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی 
٢٠١٦/١٢/

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک