زه‌نگ
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى كه ده‌ست كه‌وتوون، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، دوو چه‌كدارى نه‌ناسراو هێرشيان كردووه‌ته‌سه‌ر هاوڵاتيانى گوندێكى ده‌ربه‌نديخان و دوو كه‌سيان كوشتووه.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى كه له سه‌رچاوه‌يه‌كى به زه‌نگ دراوه و نه‌يوست ناوى ئاشكرابكرێت ڕايگه‌ياند، ئه‌و دوو چه‌كداره ته‌قه‌يان له هاوڵاتيان كردووه و دوو كه‌سيان كوشتووه و دواتر هه‌ڵهاتوون.
ئه‌و دوو كه‌سه له گوندى به‌ركه‌ڵه ته‌قه‌يان كردووه، يه‌كێكى تريان بريندار كردووه و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێرى پزيشكيدايه، ئه‌گه‌رى زۆره ئه‌و دوو كه‌سه‌ش سه‌ر به چه‌كدارانى داعش بن.
رزگار واحد، به‌ڕێزه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هيد تۆفيق له ده‌ربه‌نديخان به ڕووداوى وتووه "برینداره‌كه پێی وتوین كه دوو چه‌كداری پرچ و ریش درێژبوون، پیان وتین بمان به‌نه شارۆچکەی سه‌نگاو، به‌ڵام ئێمه رازی نه‌بووین گوتمان ده‌بێت ئاسایش ئاگاداربكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ وامان گوت ئێمه‌یان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله".
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستاش له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان سێ كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی بوون به چه‌كدارانی داعشه‌وه له لایه‌ن ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركران.

هه‌ر به‌ثيى زانيارييه‌كان، هێزێكى زۆرى ئه‌منى له ناو ده‌ربه‌نديخان و ده‌وروبه‌رى كۆكراوه‌ته‌وه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک