زەنگ
دەسەڵاتدارانی ژاپـۆن بڕیاریان داوە 230 هەزار مریشکی دیکە لەناوبەرن پاش ئەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە نێویاندا بڵاوبۆیەوە، بەمەش نزیکەی 560 هەزار پەلەوەر لەناوبران، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نیشانەکانی نەخۆشیـیەکە لە نێو پەلەوەری چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە بەدیکرا.
شارەوانی نیگاتا کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای دورگەی هۆنشوی گەورە، ڕایگەیاند لە شارۆچکەی جۆستۆ کە لەم ڕۆژانەی دوایی نەخۆشیـیەکە لە چەند ناوچەیەکی دەرکەوت، 10 مریشک لە شوێنێـکدا لە ناکاو مرداربوونەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەتا ئێستا نزیکەی 320 هەزار مریشکیان لە ناوچەکەیان لەناوبردووە.
ڕۆژی سێشەممەش لە ناوچەی ئۆمۆری هەر لەبەر هەمان نەخۆشی 16 هەزار و 500 مراوی لەناوبران.
جێی ئاماژەیە ژاپـۆن بەپەلە ڕێوشوێنی پـێویست دەگرێتەبەر کاتێـک لە حاڵەتی مرداربوونەوەی ئاژەڵ لە وڵاتەکەیدا ئاگاداردەکرێتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی ژاپـۆن لای خۆیانەوە ڕایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە هیچ حاڵەتێـکی تووشبوونی هاوڵاتیان بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە ڕووی نەداوە بەهۆی خواردنی گۆشتی پەلەوەر یان هێـلکە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک