زەنگ
ئەندامێكی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆكبوین لەسەر ئەوەی كە بایكۆت بەردەوام بێت و پێكەوە یەك داواكاریمان هەبێت.
ڕێبوار محەمەد، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی و بەشدار لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مامۆستایان تایبەت بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، سەرجەم نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبوینەوە و لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتین لەسەر ئەوەی داواكاریەكانمان بە یەك پاكێج بێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەمان دروستكردووە.
ڕێبوار محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، هەموو مامۆستایانی ناڕازی سنورەكە ئاگادار دەكەینەوە شۆڕشی سپی و خەباتی بایكۆت بەردەوام دەبێت تا جێبەجێ كردنی داواكاریەكانمان كە بڕیارە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاراستەی حكومەت بكرێن.
ئەو ئەندامەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ئەگەرچی ئامادەنەبوو داواكاریە نوێیەكان ئاشكرا بكات بەڵام وتیشی "ئەگەر حكومەت ئەو داواكاریانە جێبەجێ نەكات، شێوازی بایكۆت دەگۆڕین بۆ قۆناغێكی تر".
بەپێی زانیاریە تایبەتەكانی زەنگ، مامۆستایانی ناڕازی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتن، ئەویش پارەی هاندان زیاتر بكرێت و مووچە 30 ڕۆژ جارێك بێت، لەگەڵ سزانەدانی مامۆستایان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک