زەنگ
سبەینێ دوو شەممە، خۆپیشاندانێكی فراوانی مامۆستایان ناڕازی شاری سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، داوا لە مامۆستایان دەكات، وەك هەڵوەستەیەكی جیاواز بەرامبەر جێبەجێ نەكردنی داواكاریەكانیان و بەكارهێنانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكەی ڕابردوو كە ژمارەیەك مامۆستا دەستگیركران، سبهينێ دوو شهممه، بڕژێنە سەر شەم و ناڕەزایەتی دەرببڕن.
لە بەرامبەر قسەكانی وەزیری پەروەردە كە ڕایگەیاند، هەر مامۆستایان پەیوەندی بە هۆڵەكانی خوێندن نەكات سزا دەدرێت و غیاب دەدرێت، مامۆستایانی زیاتر توڕە كرد، چونكە ئەوان دوو مانگە خۆپیشاندان دەكەن و داوای مافی خۆیان دەكەن، تا ئێستا داواكانيان جێبهجێ نهكراوه.
مامۆستايان دهڵێن، بهردهوام دهبين له خۆپيشاندان و هيچ هێزێك ناتوانێت به بێ جێبهجێ كردنى داواكاريهكان بمانگهڕێنێتهوه بۆ هۆڵهكانى خوێندن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک