ئاگاداریەكی گرنگ و بەپەلە بۆ سەرجەم مامۆستایانى سلێمانى


زەنگ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە لایەن دەستێكی نادیارەوە لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە هەڕەشەیان لەسەرەو گروپەكەیان ڕیپۆرت دەكرێت.

لە ئاگاداریەكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، دەستێكی نادیار دەستی كردووە بە ڕیپۆرت كردنی (گروپی مامۆستایانی ناڕازی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بەم زوانە گروپەكە لە لایەن كۆمپانیای فەیسبوكەوە دادەخرێت.

ئاماژەیان بەوە كردووە، لە ئێستادا گروپێكی نوێیان دروستكردووە بە ناو (گروپی مامۆستایانی ناڕازی و بە هەڵوێست).

داواشیان لە سەرجەم مامۆستایان و ئەندامی گروپی مامۆستایان ناڕازی كردووە كە لە گروپە نێویەكە ببنە ئەندام.

بۆ ئەندام بوون لە گروپە نوێیەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكەن.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک