سلێمانی، گەنجێك كوژرا


زەنگ

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو گەنجێك لە یەكێك لە شاخەكانی سنورەكە دەدۆزرێتەو كە ئاسەواری فیشەكی پێوە بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیس هاتووە، لە شاخی هاروتە گەنجێك بە بریندار دەدۆزرێتەوە کە ئاسەواری دوو فیشەکی پێوە بووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، گەنجەکە ناوی (پ. ر) لە دایکبووی ساڵی ۱۹۹۲ پیشەی کاسبەو دانیشتوی گەرەکی شەیدانی ئازادی سلێمانیە.

باس لەوەش كراوە، پاش گەشتنی بنکەی پۆلیسی سیتەک و پۆلیسی فریاکەوتن و بەڵگەکانی تاوان بۆ سەر ڕووداوەکە کەشف و هێڵکاری ڕوداوەکە کراو بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، پاش کەمێک لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداز

هۆکاری کوشتنی ئەو گەنجە نەزانراوەو لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک