زەنگ
زۆرینەی خەڵک کە دەچنە گەرماوو پێستیان بە لفکە دەشۆن کە لە خووری ئاژەڵ دروست کراوە شێوەیەکی زبری هەیە،یا بە پارچەیەک تۆڕی تایبەت کە نەرمترە و دەستکردە هەروەها زۆربەی .
خەڵک پێی وایە تاوەکو زبرتر بێت باشتر پێست پاک دەکاتەوە، لەو بارەوە ئەیوب عەبدول، پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست دەڵێت کاتێک سابوونی تایبەت بە چەوری و وشکی پێست بەکاربهێنرێت پێویست بە بەکارهێنانی لفکە ناکات.
بەتایبەت ئەو لفکە خوورییە کە زبرە و بەکتریای لەسەرکۆدەبێتەوە و زیان بە پێست دەگەیەنێت و دەیڕوشێنێت، سابوونی گۆگرد بۆ پێستی چەور توانای ئەوەی هەیە پێستەکە پاک بکاتەوە و سابوونی گلسرینیش پێستی ووشک.
ئەگەر هاتوو کەسەکە پێی وابوو پاک نابێتەوە باشتر وایە بە لفکە دروستکراوەکان خۆیان بشۆن یاخوود بە پارچەیەکی نەرم یا ئسفنجێک تاوەکو پێست بریندار نەکات.
ئەو پسپۆڕە ڕێنماییمان دەکات ئەگەر هاتوو لفکە بەکار هێنرا تەنها بۆ ئەو بەشانەی جەستە بێت کە چەوری و ئارەقە دەڕژێنن وەکو پشت و بنباڵ،هەروەها پاش بەکارهێنانی بەباشی پاک بکرێتەوە و بخرێتە بەر خۆر تا ووشک دەبێتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک