مژددە درایە هاوڵاتیانی موسڵ


زەنگ

فڕۆكەی هاوپەیمانان بە هەزاران نوسراویان بە ئاسمانی موسڵەوە خستوەتە خوارەوە، مژدەیان داوە مەرگی داعش نزیكە.

سەعید مەموزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆر سێ شەممە، فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان هه‌زاران بڵاوكراوه‌یان به‌ سه‌ر ئاسمانی موسڵ خستوەتە خوارەوە و مژدەیان داوە بە هاوڵاتیان موسڵ.

سەعید مەموزینی ئەوەشی خستەڕوو، لە نوسراوەكەدا، هاوپەیمانان بە هاوڵاتیانی موسڵیان ڕاگەیاندووە كە مەرگی داعش نزیكە.


وتیشی "داواشیان لە خەڵكی موسڵ كردووە هاوكاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق بكه‌ن و دژی داعش هه‌لوێست وه‌رگرن وخۆیان له‌ باره‌گاكانی داعش دوربخه‌نه‌وه‌".

لە 17ی تشرینی یەكەمى ئه‌مساڵ، ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی موسڵ دەستی پێكردووە و تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە ناوچەكان ئازادكراونەتەوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک