زهنگ
لە کۆتایدا فیفا ناوی سێ پالیوراوی کۆتایی بۆ باشترین یاریزانی ساڵی 2016 دیاریکرد و وەکو چاوەرواندەکرا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تێدا دەبینرێت لەگەڵ هەریەک لە لیۆنێل میسی و گریزمان .
لە ساڵی 2016 کریستیانۆ توانی نازناوی چامپیۆنسلیگ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و یۆرۆ لەگەڵ پورتوگاڵ بەدەست بهێنێت ، هەروەها گریزمان گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگ و یاری کۆتایی یۆرۆ ، لە هەمان کاتدا لیۆنێل میسی بەشداری کوپائەمریکای کرد و لەگەل تانگۆ گەیشتە یاری کۆتایی پێش ئەوەی توشی شکست بێن بەرامبەر چیلی .
بڕیارە لە 9/1/2017 لە زیوریخ باشترین یاریزانی جیهان دیاریبکرێت کە ئەمساڵ فیفا بە جیا باشترین یاریزان دیاریدەکات .
کۆمێنتی تۆ؟
بابەتی زیاتر:
هیچ بابەتێکی پەیوەندیدار نەدۆزرایەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک