زەنگ- دهنگى ئهمريكا
فەرماندەکانی پێشمەرگە، دەڵێن داعش هێزێکی زۆری لە ناوچەکانی نێوان کەرکوک و قەزای حەویجەی رۆژئاوای ئەو شارە کۆکردووەتەوە .
عەقید تاریق ئەحمەد، جێگری لیوای 9 ی هێزی پێشمەرگە لە باشوری کەرکوک بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووه، داعش جم و جۆڵێکی زۆری لە سنووری حەویجە و حەوزەی حەمرین هەیە."
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، ڕوونیشیکردەوە بەهۆی نەبوونی ڕێکەوتنی سیاسی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە، ئەو قەزایە و دەوروبەری بووەتە جێگەیەکی گونجاو بۆ داعش و تێیدا کۆبوونەتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، ژمارەی چەکدارەکانی داعش لە حەویجە گەیشتووەتە نزیکەی 2000 چەکدار و ئەو رێکخراوە پلانی هێرشی بۆ سەر پێشمەرگە هەیە.
عەقید باپیر محەمەد، فەرماندەی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای کەرکوک، پێیوایە سەرچاوەی جم و جۆڵی داعش لەدەوروبەری کەرکوک ئەوەیە کەدەیانەوێت هێرش بکەنە سەر پێشمەرگە، وتی"پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە.
هەرچەندە هێزە عێراقیەکان گەمارۆی شاری موسڵیان داوە، بەڵام بەوتەی شارەزایانی بواری ئەمنی لەنێوان موسڵ و کەرکوک دا بۆشایی ئەمنی هەیە و داعش توانای ئاڵوگۆڕپێکردنی هێزی هەیە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک