زەنگ
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، باچیتر هاوڵاتیان چاوەڕێی بەغداد نەكەن، چونكە یەكێتی وەك حزب و فراكسیۆنەكان و پارێزگای كەركوك لەگەڵ هاوڵاتیان نییە.
دەقی نوسینەكەی عەلی حەمە ساڵح:
به‌داخه‌وه بۆ په‌رله‌مانتارانی عێراق و یه‌کێتی
خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌بن.
به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم، بۆ رازیکردنی نوێنه‌رانی کورد له به‌غداو دۆزینه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک بۆ پاشه‌که‌شه‌کردنی فراکسیۆنی یه‌کێتی له مه‌وقیفه‌کانی له پشتیوانیکردنی یاسای بودجه هه‌یبوو، ده‌ڵێن: له کاملا دۆلارێک زیاتر بێت ئه‌وه ده‌که‌ین.
له کاتێکدا هه‌موومان باش ده‌زانین مانگی پێشوو ٣٢٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وت ماوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان، پاره‌یه‌کی زۆر به ناوی دانه‌وه‌ی قه‌رز و که‌رکوک دیارنیه، ده‌شزانین داهاتی نه‌وت ناچێته بانکی حکومی، ده‌شزانین کێڵگه‌ی نه‌وت هه‌یه یه‌ک لیتر نه‌وتی بۆ خه‌ڵک و حکومه‌ت نیه، ده‌شزانن چاره‌که موچه‌و نیو موچه‌ش نادرێت. ده‌شزانین به‌غدا زیاتر ده‌نێرێت، به‌داخه‌وه دوێنێ زۆر به سانای ده‌یانتوانی ئه‌م حیسابه بکه‌ن و نه‌کاتی ده‌ویست نه‌لیژنه.
ده‌بێت به ڕاستگۆیانه بڵێین: خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێ مه‌بن، چونکه یه‌کێتی نیشتیمانی وه‌ک حیزب و حکومه‌ت و پارێزگای که‌رکوک، له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌که‌یان نیه‌و ئه‌م یاسا جێبه‌جێنابێت و ئه‌م کۆبونه‌وانه‌ش بۆ کات کوشتنه.
به‌داخه‌وه بۆ جارێکی دیکه یه‌کێتی له نێوان خه‌ڵک و یاسا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و پارتی، به‌رژه‌وه‌ندی و پارتی هه‌ڵبژارد.
هه‌رچه‌ند دوێنێ چه‌ند په‌رله‌مانتارێک قسه‌ی زۆر باشیان کردووه، به‌ڵام ئه‌نجامی نابێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک