پێنج كەس دەستگیركران


زەنگ

مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزور لە دەرچونێكدا پێنج كەسیان بە تاوانی ڕاوكردنی ئاژەڵ دەستگیركردووە.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراودا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکی بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور، بنکەی وارما پێنج هاووڵاتی سەرپێچیکاریان دەستگیر كردووە، لەسەر ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەیی کێوی.

ئەوەشی خستەڕوو،  توانیویانە دەست بگرن بەسەر سێ چەکی جۆری تاپڕ، سەرجەم دەستگیرکراوەکان و دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی یاسا کران بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک