زەنگ
بەپێی زانیارییەكان كە لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو بە زەنگ دراون، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست لە كاردەكێشێتەوە.
سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە زەنگ-ی ڕاگەیاندووە، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست لە پۆستەكەی دەكێشێتەوە، چونكە ماوەی دوو مانگە پرۆسەی خوێندن له سنورى سلێمانى دەستی پێكردووە و مامۆستايان بايكۆتيان كردووه، ئەویش نایەوێت لە پۆستێكدا بێت كە دۆخەكە بەو شێوەیە بێت.
دڵشاد عومەر، چەندین پشتیوانی داواكاری مامۆستایانی كردووە و هیچ كات بڕیاری سزای لە بەرامبەر بایكۆتی مامۆستایان نەداوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک