بۆچی حكومەت مووچەی مامۆستا زیاد ناكات



لەگەڵ ئەو هەموو زەخت و فشارەی كە لە لایەن مامۆستایانەوە خراوەتەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و ترسی هەژمار نەكردنی یەك ساڵی خوێندن، بەڵام حكومەت ئامادە نییە مووچەی مامۆستا زیاد بكات.

ئەو كەسەی ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە، پێویستە ڕووە ڕاستیەكە بزانێت و تێبگات، چونگە یەكێكە لە ئەگەرە بەهێزەكان، بۆ .!؟؟

مامۆستایانی شاری سلێمانی لە 27ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد و هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان نەبوون بۆ ساڵی 2016-2017.

لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان، مامۆستایان بە وتنەی هوتاف بەرامبەر بە حكومەت دەستیان پێكردو تا ئێستاشی لەگەڵ بێت كە زیاتر لە 80 ڕۆژە بایكۆت بەردەوامە، مامۆستایان قسە بەرامبەر ئەو حكومەتە دەكەن كە لە هەمانكاتدا داوای زیادكردنی مووچەی لێ دەكەن.

لە هەمو خۆپیشاندانەكاندا مامۆستایان هوتافی، حكومەتی قومارچی، پارەی نەوتت دابەچی، حكومەت دز و گەندەڵ و جەردە و مافیای وڵات و چەندین هوتافی تر دەڵێنەوە، لە كۆتایشدا داوا دەكەن حكومەت مووچەكانیان زیاد بكات، كە ئەوەش دوو شتی لە یەك جیاوازن و پێكەوە ناگونجێن.

پێدەچێت پێداگری حكومەت لە چاكنەكردنی مووچەی مامۆستا بەشێكی پەیوەندی بەو هوتافانەی مامۆستایانەوە بێت، چونكە ناكرێت لە لایەك ئەو قسانە بەكاربهێنرێت و لە لایەكی تر داوای چاككردنی مووچەی مامۆستا لەو حكومەت بكرێت كە ئەوان بە قومارچی و دزو مافیا و .. هتد ناوی دەبەن.

هيچ كات له‌م نوسينه‌ پشتيوانى بۆ هيچ كه‌س و لايه‌نێك نيشان ناده‌ين و له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ميلله‌ت و هاوڵاتيان كارده‌كه‌ين و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێين، كه‌ حكومه‌تيش هه‌ميشه‌ هاوڵاتيان و ميلله‌ت له‌ ژێر ده‌ستى چه‌وساوه‌ته‌وه‌.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک