زەنگ
ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ناو شاری سلێمانی شەش كەسیان بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو هاوڵاتیانە بە تاوانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و سەرجەمیان لە لایەن دادگاوە سزادراون.
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 4 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (10/5/2016) بۆ (8/8/2016 ) چوار کەس دەستگیربکەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 14/12/2016 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار (ف،ا،م) لەدایکبوی ساڵی (1973 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (5)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار ( ب ،ب،ا) لەدایکبوی ساڵی (1985) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3- تاوانبار (د ،ع ،هـ) لەدایکبوی ساڵی (1985 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (7) مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
4- تاوانبار (ا ،ج ،ع) لەدایکبوی ساڵی (1981 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ و نیوو ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار.
5- تاوانبار (س،م،ا)
لەدایکبوی ساڵی (1964) کورد ڕەگەز نێر ، پیشەی خانەنشین ، بەتاوانی
بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ
ماوەی (1)یەک ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
6- تاوانبار ( ا،خ،ڕ )
لەدایکبوی ساڵی (1975 ) ، پیشەی ژنی ماڵ ، ڕەگەز مێ ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ،
غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک