لە بارەی غازی ماڵانەوە هۆشداری دەدرێت



زەنگ

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە، نرخی غازی ماڵان هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە و لە كاتی بەگران فرۆشتنی لەلایەن بریكارەكانی دابەشكردنی غازەوە دەتوانن لیژنەی تایبەتمەند بەو لایەنە ئاگادار بكەنەوە.

لە راگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە، رایدەگەیەنێت، نرخی غازی ماڵان تەنها  (7500) دینارەو هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخی غازدا رووی نەداوە , هاوكات رۆژانە بڕی پێویستی غاز لە رێگەی بریكارەكانەوە دەگاتە هەموو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

 لە راگەیەندراوەكەدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكات لەئەگەری فرۆشتنی غاز زیاتر لەو نرخە دیاری كراوە دەتوانن لەرێگە ژمارە مۆبایلی ( 07705487171) پەیوەندی بە لیژنەی بەدواداچونی غازی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانەوە بكەن , بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا بەدواداچون بكرێت و سزای ئەو كەسانە بدرێت كە  بەدەر لە رێنماییەكان دەیانەوێت  نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكەن....

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک